سکاڵاکەى رەتکردەوە

دادگاى فیدراڵى: بەپارێزگابوونى هەڵەبجە یاسایى و دەستوورییە

964+

وریا فەتاح

دادگاى فیدراڵى سکاڵاى ژمارەیەک پەرلەمانتارى رەتکردەوە، ئەوەش دواى ئەوەى سکاڵاى نادەستوریبوونى پارێزگاى هەڵەبجەیان خستبووە بەردەمى.

دواى ئەوەى پەرلەمانى عێراق بڕیاریدا بە پارێزگابوونى هەڵەبجە و سەرۆک کۆمارى عێراق واژۆى کرد، ژمارەیەک پەرلەمانتار سکاڵاى نادەستوریبوونى پارێزگاى هەڵەبجەیان خستە بەردەم داگاى فیدڕاڵى.

ئەو پەرلەمانتارانە لە سکاڵاکەیان لەسەر ئەوە بوو کە بە پارێزگابوونى هەڵەبجە هەم نادەستوورییە هەم نایاسایى، چونکە لە دانیشتنەکەى پەرلەماندا رێژەى یاسایى تەواو نەبووە.

دادگاى فیدڕاڵى لە وەڵامى ئەو پەرلەمانتارانەدا، وێڕاى رەتکردنەوەى سکاڵاکەیان، جەختیشى کردووەتەوە لەسەر یاسایبوونى دەنکدان بە پڕۆژەیاساى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە.

رۆژی 14.4.2025، پەرلەمانی عێراق دوای چەندین جار دواخستن، دواجار بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژە یاسایی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی کردە یاسا و بە فەڕمی وەک 19 یەمین پارێزگای عێراق ناساندنی.

 

هەڵەبجە بوو بە 19ـیەمین پارێزگای عێراق

هەڵەبجە بوو بە 19ـیەمین پارێزگای عێراق