چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

پارێزگارەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنە کۆدەبنەوە

964+

شۆڕش قادری

پارێزگارەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنە کۆدەبنەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە کەلتووری و ئابووری و زانستییەکان گفتوگۆ دەکەن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە 964ـی وت، “بەرنامەیەکی ساڵانە هەیە کە هەموو ساڵێک پارێزگارە هاوسنوورییەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان پێکەوە کۆدەبینەوە، ساڵی پار لە ورمێ کۆبووینەوە و ئەمساڵیش بە دەستپێشخەری پارێزگاری سنە لەو شارە دادەنیشین”.

“وابڕیارە دانیشتنەکە دوای 20ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت و هەر چوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگارەکانی کرماشان و سنە و ورمێ گفتوگۆ دەکەین”، هەڤاڵ ئەبوبەکر وای وت.

گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کەلتووری، کۆمەڵایەتی، ئابووری، بازرگانی و زانستییەکان دەکەین

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کەلتووری و کۆمەڵایەتی و ئابووری و بازرگانی و زانستییەکان دەکەن.

هاوکات ئارش لەهۆنی پارێزگاری سنە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی هەماهەنگی بەڕێوەبردنی دانیشتنی پارێزگارەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان، رایگەیاندووە کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان، پەرەپێدانی پەیوەندی بازرگانی دەبێت، بۆیە پێویستە بەڕێوەبەران و نوخبەکان هەوڵ بدەن باشترین دەستکەوت لە دانیشتنەکە بەدەستبهێنن.

پارێزگاری هەولێر بانگهێشتی رۆژهەڵاتی كوردستان كرا

پارێزگاری هەولێر بانگهێشتی رۆژهەڵاتی كوردستان كرا

قەبارەی بازرگانی لە سنورەکانی سلێمانی و سنە لە نۆ مانگ...

قەبارەی بازرگانی لە سنورەکانی سلێمانی و سنە لە نۆ مانگدا نزیکەی پێنج ملیار دۆلار بووە