دووکەسیش بریندار بوون

کۆگایەک لە نێو ماڵێک لەسەر رێی پیرمام سووتا

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەشاری زێڕین لەسەر رێگەی پیرمام ماڵێک کە بەشێکی کراوەتە کۆگا سووتا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی، وت، ”ئەمڕۆ هەینی 9.5.2025 کاتژمێر 11:50 خولەک ئاگادار کراینەوە لە بوونی ئاگرێک لە ماڵێکی شاری زێڕین، دوای گەیشتنی تیمەکانمان بە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوتووە بەشێکی ماڵەکە کراوەتە کۆگا و ئەو کۆگایە سووتاوە و بەهۆیەوە دوو کەس بە سووکی بریندار بوون، ئاگرەکەش لەلایەن چوار تیمی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

وتیشی، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە، شوێنەکەش هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نەبووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر