سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە کاتی بەخشینی خوێن وێنە: وەزارەتی تەندروستی
لە رۆژی جیهانی تالاسیمیا
وەزیری تەندروستی بوتڵێک خوێنی بەخشییە بانکی خوێنی هەولێر
964+
ژێوار خدر
لە رۆژی جیهانی تالاسیمیا وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر وەک پاڵپشتی سەرو بتڵێک خوێنیان بەخشی.
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردووەتەوە، لە هەڵمەتی بەخشینی خوێن لە رۆژی جیهانی تالاسیمیا کە لەلایەن کۆمەڵەی تالاسیمیا و خوێنبەخشان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لەشاری هەولێر بەڕێوەچووە، وەزیری تەندروستی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و بەڕێوەبەری بانکی خوێن، وەکو هەموو ساڵێک بوتڵێک خۆینیان بەخشی.
دەشڵێت، ئەم کارەیان وەکو ئەرکێکی مرۆڤدۆستی و پاڵپشی ئەم کارەیان کردووە، سوپاس و دەستخۆشیشیان لە سەرجەم خوێنبەخشان، پزیشک، کارمەند و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن کردووە.