لەرووى ئابوورى و سیاسیی و ئەمنییەوە

سودانى و ئەردۆغان رێککەوتنى نێوان عێراق و تورکیایان واژۆ کرد

وریا فەتاح

سودانى لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە و 10 یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنى نێوان عێراق و تورکیایان، واژۆ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاوى کردەوە، محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.

پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانى هەردوو وڵات و جێبەجێکردنى رێککەوتنەکانى پێشترى 2024 و واژۆکردنى رێککەوتنێکى نوێ، تەوەرى کۆبوونەوەکانیان بووە.

ئەردۆغان و سودانى 10 یاداشتى لێکتێگەیشتنیان نێوان تورکیا و عێراقدا واژۆ کرد کە ئەمانەن:

1-یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاریکاری لە بوارەکانی پیشەسازی بەرگری و ئاڵوگۆڕی شارەزایی.

2. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەسەر رێکارەکانی کارکردنی ستاندارد بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی هاووڵاتیانی عێراقی لە تورکیاوە.

3. رەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاری لە بواری دادپەروەریدا.

4. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاریکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نایاسایی ماددە هۆشبەرەکان.

5. پرۆتۆکۆڵی هاوکاری سەبارەت بە کردنەوەی لقی زانکۆکانی تورکیا لە بەغدا و بەسرە.

6. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەسەر بەڕێوەبردنی باری نائاسایی و کارەسات.

7. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاری لە بواری پەیوەندییە گشتییە دیجیتاڵییەکان.

8. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەسەر چالاکییەکانی پێوانەکردن و قەبارەدانان.

9. دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەسەر هاوکاری راهێنان بۆ وەزارەتی ناوخۆ.