هی مانگى چواره
له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به دابه‌شكردنى مینحه‌ى رزگاربوانى ئێزدی ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناوه‌ندى رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تى لالش بڵاویكرده‌وه كه له‌مڕۆوه ده‌ست به دابه‌شكردنى منحه‌ى مانگى چوارى رزگاربووانى ئێزدى ده‌كرێت كه له ده‌ستى داعش رزگاریان بووه و ئه‌و منحه‌یه‌ش مانگانه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆیان دابینكراوه.
به‌پێی راگه‌یندراوێكی ناوه‌ندى لالش، له‌ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8.5.2025 دابه‌شكردنه‌كه له كۆمه‌ڵگاى شاریا و ناوه‌ندى لالش و قه‌زاى شێخان ده‌ستپێده‌كات و سبه‌ینێش له ناحیه‌ى خانكێ و رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتووش له كۆمه‌ڵگه‌ى دیرابوون دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژانى یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ى داهاتووش له باره‌گاى ناوه‌ندى لالش له دهۆك دابه‌شكردنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت
بڕیارى پێدانى ئه‌م منحه‌یه بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 574 كه‌سی رزگاربووى ئێزدی ده‌ستنیشانكرد كه مانگانه بڕه پایه‌كیان پێبدات.
پێشتر، زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى راگه‌یاند، منحه‌یه‌كه بۆ هه‌ر رزگاربووێك بڕی 200 هه‌زار دینار ده‌درێت.
وتیشی “هه‌موو ئه‌و رزگاربووانه ده‌گرێته‌وه كه له ناوخۆى هه‌رێم و یان ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و له رێگه‌ى وه‌كیله‌كانیانه‌وه پێیان ده‌درێت”.