كه‌مبارانى وایكردووه
راپه‌ڕین پێشبینى كردووه ئه‌مساڵ 50% به‌رهه‌مى گه‌نمى كه‌مببێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى ئیداره‌ى راپه‌ڕین له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كییه‌وه سەردان چه‌ند کێڵگە گەنمێكی لە ناوچەی رانیە و بنگرد كرد و بۆى روون بووه‌وه كه ئه‌مساڵ كه‌مبارانى كارى خۆی كردووه و نیوه‌له‌نیوه‌ى به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵیان كه‌مده‌بێته‌وه.
بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ، لە رووی بەرهەمه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى به رێژەی کەم باران باریوه، لە زۆربەی ناوچەکان کاریگەری تەواوی کردۆتە سەر بڕی بەرهەمی جوتیاران.
ده‌شڵێت، پێشبینیان ئه‌وه‌یه كه بۆ ئه‌مساڵ 50% به‌رهه‌مى گه‌نمی له ئیداره‌كه‌یان كه‌مده‌بێته‌وه.
بەڵام لیژنه‌كه به‌وه دڵخۆش بوون لە هەندێک کێڵگە بەهۆی بەکارهێنانی بنەتۆوی باش و رێنمایی باش،جوتیاره‌كان ده‌توانن بڕێکی باش له بەرهەمه‌كانیان دروێنە بکه‌ن.