سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان

دەبێت لەوە بترسین تای خوێنبەربوون بگوازرێتەوە گەرمیان

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

تای خوێنبەربوون ئیدارەی گەرمیانی خستووەتە خۆی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، ھیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە گەرمیان نییە.

جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە 7.5.2025 بە 964ى وت، “رێکارەکانمان دەستپێکردووە بۆ رێگەگرتن لە تای خوێنبەربوون، رێنمایی دراوە بە قەسابخانە و کوشتارگەکان”.

“لە کوردستان و ناوچەکانی خوارووی عێراق حاڵەت تۆمارکراوە، ئێمەش دراوسێی بەشێک لەو شارانەی عێراقین، ئەگەر رێکار نەگرینەبەر ئەوا مەترسی ھەیە بگوازرێتەوە گەرمیان”، جەلال شێخ نوری وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد،”ھەرکەسێک لە ماڵەوە یان لە کۆڵانەکان ئاژەڵ سەرببڕێت، پێچەوانەی رێنماییەکانە و ئیجرائات دەکرێت”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا