نۆ رۆژ مانه‌وه
دوو تووشبووه‌كه‌ى تاى خوێنبه‌ربوونى دهۆك به‌سه‌لامه‌تى گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌ه‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك ئاشكراى ده‌كات ئه‌و دوو تووشبووه‌ى تای خوێنبه‌ربوون له پارێزگاكه‌یان تۆمار كرابوون، دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست، به‌سه‌لامه‌تى گه‌ڕێندراوه‌نه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
دواى چه‌ند رۆژێك له وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رییه‌كان و چاودێریكردنیان له‌لایه‌ن پزیشكانى تایبه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ به ته‌ندروستییه‌كى جێگرى گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانى خۆیان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه بۆ رێگرى كردنى له جارێكی دیكه‌ى تووشبون ى هاوڵاتیان به‌م په‌تایه ته‌ندروستى و ڤیتَێرنه‌رى پارێزگاكه به‌هاوكارى كارى رشاندنى گه‌وڕى ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه هه‌موو لایه‌ك دوور له‌و په‌تایه.
وەزارەتی تەندروستی رۆژى 30.8.2025 بڵاویكردەوە، توشبووانى په‌تاكه دوای سەردانی نەخۆشخانە و گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی، ده‌ركه‌وت كه ئه‌م په‌تایه‌یان گرتووه و هه‌ر له‌و رۆژه‌وه تاوه‌كو ه‌مڕۆ له‌ژێر چاودێری پزیشكدا بوون.