کاوە قادر وادەڵێت

“بۆیە تیکتۆک دەکەمەوە تا 964 ببینم”

964+
دیلان محەمەد – سلێمانی

کاوە قادر، ئەو ئەکتەرەی بە شاگردە کەتنچییەکی حاجی ئەکرەم لە رەشەی پۆلیس ناسرابوو، ئێستا تەندروستی کەمێک ناجێگیرە و دڵیشی پڕە لە ئیش و بە حەسرەتەوە دەیەوێ بگەڕێتەوە و دەڵێت، بۆیە تیکتۆک دەکەمەوە تا 964 ببینم..

پەیامنێری 964 لە فێستیڤاڵی فیلم بۆ مۆبایل دەچێتە لای کاوە قادر دەڵێت، هونەر خۆشەویستی پێبەخشیم و ئەوەندە خەمی منیان بوو، تا بڵێم خوایە زوو چاکم بکەیتەوە، بۆ ئەوەی بە خزمەت بینەرەکانم بگەمەوە، کاری هونەری بەشێکە لە ژیانم و سێ ساڵە دابڕاوم.

کاوە لە قسەکانی باس لەوەش دەکات، ئاسان نییە چوونەوە سەر ستەیج و شانۆ، لە هونەرکردن هەرگیز پەشیمان نیم، ئەگەر خوا یاوەرم بێ، دڵم پڕە لە ئیش و بگەڕێمەوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

ئەحمەد مەحمود دوای 22 ساڵ یادگارییەکانی رەشەی پۆلیس دەگ...

ئەحمەد مەحمود دوای 22 ساڵ یادگارییەکانی رەشەی پۆلیس دەگێڕێتەوە