“هێشتا دوكان و ده‌ربه‌ندیخان پێویستیان به ئاوه”
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌قسه‌ى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى هه‌رێم، هێشتا هه‌ردوو ده‌ریاچه‌ى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان پێویستیان به ئاوه و رێژه‌ی پێویستیان له ئاو تێنه‌چووه، ده‌شڵێت “تا ئێستا لە وشکەساڵی بێخه‌م نین”.
كاروان سه‌باح به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و ئاودێریی هه‌رێمی كوردستان، به تۆڕى 964ـى راگه‌یاند، جارێ زووه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه بوترێت كۆتایی به وشكه‌ساڵى هاتووه، چونكه ده‌ڵێت “له‌ڕووى داهاتى ئاوییه‌وه وه‌ك پێویست نین و داهاتى ئاوییان كه‌مه له هه‌رێمی كوردستاندا، ته‌نانه‌ت نه‌گه‌یشتووەته ئاستى ساڵى نۆڕماڵ، كه باران باریوه”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، “ده‌كرێت بڵێین تا ئێستا رێژه‌ى بارانبارین له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ر له ئاستى ساڵى رابردووه و جارێ بێخه‌م نین له بابه‌تى وشكه‌ساڵی”.
له‌باره‌ى هه‌ردوو به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخانیش وتى “تا ئێستا به‌نداوى دوكان زیاتر ئاوى تێچووه، نه‌ك به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان، به‌ڵام هێشتا هه‌ردوو به‌نداوه‌كه‌ش به رێژه‌یه‌كى كه‌م ئاویان تێچووه”.