بهنداوی دوكان و بێلماوسهكهی چاوهڕێی بارانی زیاترن
964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان دەچێتە ناو وەرزی زستانەوە، بەڵام تا ئێستا بە پێی ئەو رێژە بارانەی ئەمساڵ باریوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان باش نییە و چاوەڕێ ناکرێت بێڵماوسی بەنداوەکە سەرڕێژ بکات.
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە 964+ی وت؛ بەنداوی دوکان ئێستا تەنیا لە سەدا 29ی کۆی توانای کۆگاکردنی ئاوی تێدایە، لە کاتێکدا بەراورد بە ساڵی رابردوو 47 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 30 سانتیمەتر کەمی کردووە.
باکۆ ئیسماعیل، خاوەن کەپری گەشتیاری لە دوکان بؤ 964+ وتی، ژمارەی گەشتیاران لەناوچەکە کەمە، بەڵام رێژەی بەردانەوەی ئاوی بەنداو بۆ نێو دەریاچەی دوکان بە جێگیری ماوەتەوە.
بەنداوی دوکان، ئاوی خواردنەوەی 3 ملیۆن هاوڵاتی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک دابین دەکات، بەڵام ماوەی دوو ساڵە وەک پێویست نەیتوانیوە ئاوی ناوچە کشتوکاڵییەکان دابین بکات، ئەوان ئاوی خواردنەوەیان لە ڕیزبەندی یەکەم داناوە و بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکانیش چاویان لەوەیە ئاوی نێو بەنداوەکەیان سەرڕێژ بکات