دیمەنێک لە پاڵاوگەی بێجی لە ناوەڕاستی عێراق
راوێژكارێكی سودانی:
عێراق پاڵاوگە لە دەرەوە دانامەزرێنێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
راوێژكارێكی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتیكردەوە، عێراق نیازی هەبێت پاڵاوگەیەك لە دەرەوەی عێراق دابمەزرێنێت و وتیشی، ئەوە چیرۆكێكی هۆلیۆدییە.
فادی شەممەری، راوێژكاری سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانییە و لە تۆڕی ئێكس پۆستێكی كردووە و ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە عێراق بەتەمابێت لە دەرەوە پاڵاوگە دروست بكات.
ئەو راوێژكارە دەڵێت، ئەو هەواڵانەی لە بارەی بنیادنانی پاڵاوگەیەك لە دەرەوەی عێراق بڵاوبوونەتەوە، چیرۆكن لەسەر شێوازی هۆلیود، چونكە پاڵاوگە پڕۆژەی ستراتیژیی گەورەیە و دیراسەی قوڵی بۆ دەكرێت، جێبەجێكردنیشی لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەیوەندیدارە، تەنیا تەنیا سەرۆک وەزیران.
هەروەها دەڵێت، وەبەرهێنان لە پاڵاوگەكانی دەرەوە یان پڕۆژەكانی پەترۆكیمیایی، وەربەرهێنانی ئابوورییە و وڵاتە گەورەكان لەسەر بنەمای توێژینەوە و بەدواداچوونی ورد دەكرێت، كە خەرجی و میكانیزمی بەبازاڕكردنیشی بۆ ئامادە دەكرێت.
قسەكانی شەممەری لە كاتێكدایە، وەزیری نەوتی عێراق دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بەسڕە رایگەیاند، تا كۆتایی ئەمساڵ دەگەنە ئەو ئاستەی بەنزین لە دەرەوە هاوردە نەكەن و ئاستی بەرهەمهێنانی غازیش دەگەیەننە 70%.