"بووەتە دەرمان و بیخۆن"

چڵم خواردن سوودی هەیە و بەرگری لەش زیاد دەکات

964+

مستەفا نەهرۆ

چڵم خواردنیش سوودی خۆی هەیە، بە دڵنیاییەوە قێزتان لە بابەتەکە دەبێتەوە، بەڵام ئیتر ئەمە زانستە و دەبێ باس بکرێت، ئەو چڵمەی هەموومان بێزی لێدەکەینەوە، توێژینەوەیەک دەڵێت ئەویش بووەتە دەرمان و ئاساییە چڵمی خۆتان بخۆن

رەنگە بە بیستنی ئەمە سەرت بسوڕمێ بەڵام ئەنجامی توێژینەوەیەک لە زانکۆی هارڤارد و پەیمانگای ماساشوستس دەریخستووە خواردنی چڵم یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی گشتی و ددانەکان، توێژەران پێیان وایە چڵمی لووت دەوڵەمەندە بە بەکتریا سودبەخشەکان و بەرگری لەش بەرامبەر هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان و برینی گەدە و تەنانەت بەرگری بۆ ڤایرۆسی ئایدزیش زیاد دەکات

لە توێژینەوەکەدا باس لەوەش کراوە، ئەو کەسانەی خووی خواردنی چڵمی لووتیان هەیە نەک تەنیا لە رووی جەستەییەوە تەندروستترن بەڵکو مەزاجییان خۆشترە و جەستە و رۆحیان زیاتر هاوئاهەنگن

جا ئەوەی جێی سەرنجە، ئێستا توێژەران سەرقاڵی دروستکردنی جۆرە مەعجونێکی ددانن، کە چڵمی دەستکردی تێدابێت بۆ ئەوەی سوود لە سوودەکانی چڵمی لووت وەربگرن بۆ پاراستنی تەندروستی ددان، بەڵام نەیانوتووە لە چڵمی کێ دروست دەکرێت.

تەندروستی سلێمانی: 18 قوتابی و مامۆستا بریندار بوون 

تەندروستی سلێمانی: 18 قوتابی و مامۆستا بریندار بوون