خەمتان نەبێ ئیتر بۆنی زبڵەکەتان بۆ نایەت

شوێنی سووتاندنی زبڵەکەی چیای ماکۆک دەگوازرێتەوە

964+

ژێوار خدر

دانیشتووانی حاجیاوا خەمتان نەبێ ئیتر وەڵامی داواکارییەکانتان درایەوە و شارەوانی پلانی هەیە بۆ گواستنەوەی شوێنی سووتاندنی زبڵ و خاشاک و ئێوەش رزگارتان دەبێت لە بۆنی پیس و ناخۆش.

سوارە فەتاح، سەرۆکی شارەوانی حاجیاوا بە 964ـی وت، بڕیاری گواستنەوەی شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاک وەکو خۆیەتی و جێبەجێش دەکرێت.

وتیشی، ئەو دنگۆیانە راست نین، کە دەڵێن کارگەی ریسایکڵین لە شاخی ماکۆک دادەنرێت و ئێمە بەهیچ شێوەیەک کارێک ناکەین کە زیان بە تەندروستی خەڵەکەکەمان بگەیەنێت.

باسی لەوەشکرد، شوێنێکی تازەیان بۆ سووتاندنی زبڵ و خاشاکەکە دیاریکردووە، کە هەر لە چیای ماکۆکە بەڵام هەم شوێنەکە دوورە لە شوێنینیشتەجێبوونی هاوڵاتیان و لەناو چاڵێکدایە بەرامبەر ناحیەی سەرچاوەیە.

روونیشیکردەوە، کەمێک کێشەی داراییان هەبووە، بۆیە تا ئێستا کرداری گواستنەوەکە دواکەوتووە، بەڵام ئێستا لە هەوڵدان بودجەیەک دابین بکەن بۆ دروستکردنی رێگە، چونکە ئەو شوێنە تازەیەی هەڵبژێردراوە بۆ سووتاندنی زبڵەکە رێگەی بۆ نەچووە و پێویستە سەرەتا رێگەکە دروست بکەن بۆ گواستنەوەی زبڵەکە.

دوای بەدواداچوونێکی 964 مینەکانی چیای ماکۆک تەقێنرانەو...

دوای بەدواداچوونێکی 964 مینەکانی چیای ماکۆک تەقێنرانەوە