دۆلار لەخوار 154 هەزارە

زێڕ زیاتر بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

جارێکى تر نرخى زێڕ رووەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا، دۆلاریش لەخوار 145 هەزار دینارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، یەک ئۆنسەى زێڕ بۆ 3258 دۆلار بەرز بووەوە، لە کاتێکدا دوێنێ بە 3240 دۆلار بوو.

هاوکات 100 دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕى دراوى هەولێر بە 144 هەزار و 550 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەم شێوەیە دیاریى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 770 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 707 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 675 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 578 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزینەکانی

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزینەکانی