هەولێر بە پلانێک خۆی لە لافاو دەپارێزێت
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پلانێكی درێژخایه‌نى حكومه‌ت هه‌یه، كه هه‌ولێر له مه‌ترسی لافاو بپارێزێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند بۆند و ویردی ئاو دروست ده‌کرێن، سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى هه‌رێمیش ده‌ڵێت “جگه له‌وانه، چه‌ند بیرێكی نوێش لێده‌درێن، به هه‌موو ئه‌وانه هه‌ولێر لە مەترسی لافاو ده‌پارێزرێت.”.
كاروان سه‌باح به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و ئاودێریی هه‌رێمی كوردستان، به تۆڕى964ـى راگه‌یاند، وه‌ك وه‌زاره‌ت پلانێكیان هه‌یه بۆ پاراستنى هه‌ولێر له مه‌ترسی دروستبوونى لافاو، كه ده‌ڵێت “به‌شی یه‌كه‌مى ئه‌و پلانه‌مان پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و رێڕه‌وه ئاوییانه بوو، كه ئه‌مساڵ ئه‌نجامماندان، به‌شی دووه‌میشیان پلانێكی درێژخایه‌نه، كه ئه‌ویش دروستكردنى چه‌ند پۆند و ویردی ئاوه، به چوارده‌ورى شاری هه‌ولێر”.
به‌قسه‌ى كاروان سەباح، جگه له‌وانه، له‌ناو پلانه‌كه‌شیاندا لێدانی چه‌ند بیرێك هه‌یه له چوارده‌وره‌ى هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ى وابكرێت ئاوى لافاو بچێته ژێر زه‌وییه‌وه.
وتیشی “به‌شێكی ئه‌و بۆند و ویردانه كاریان له‌سه‌ر كراوه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى964، كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ستی كه‌وتووه، لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئه‌و پۆند و ویردانه له ناوچه‌كانى قەزای دەشتی هەولێر و سنوورى ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان دروست دەکرێن، ئەنجومەنی وەزیرانیش رەزامەندی لەسەر 19 دانەیان داوە، ئێستا 7 پۆند دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە، 12 پۆند و ویرد لە قۆناغی راگەیاندندان، تا بەڵێندەر وەریبگرێت و ئەوەی پێویستە جێبەجێ بکرێت.
له‌باره‌ى جیاوازىی نێوان پۆند و ویردى ئاو، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان وتى “ویردى ئاو چه‌ند مه‌ترێك به‌رزتره له بۆندی ئاو، هه‌م بۆ جوانكارییه هه‌میش بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ی، كه نزمترن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه بڕژێته سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ى ده‌وروبه‌رى، به‌ڵام پۆند هه‌روه‌ك به‌نداوه، به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌نداوى كۆنكرێتی”.