دهۆك رووبەرووی لافاو دەبێتەوە


میدیازان- هێڤی دیوالی- دهۆك

پارێزگای دهۆك ٤٠٠ ملیۆن دینار  بۆ رووبەرووبونەوەی لافاو  تەرخاندەكات

ئەندازیار یونس جانۆ بەڕێوبەری رووبەرووبونەوەی مەترسیەكان لە پارێزگای دهۆك بە میدیازانی راگەیاند:”ئەم ساڵ ١١ پرۆژەی گرنگ بۆ پارێزگای دهۆك دروستدەكەن كە رێگر دەبن لە دروستبوونی لافاو لە شارەكەدا.

بۆ رووبەرووبونەوەی لافاو پارێزگای دهۆك دوو جۆر پڕۆژەی هەیە، یەكێكیان بریتییە لە پاككردنەوەو خاوێنكردنەوەی گەرەك و شەقامەكانی دهۆك و پاككردنەوەی ئاوەڕۆ و بۆرییەكان لە گەرەكەكاندا و  پڕۆژەی دووەمیش بریتییە  لە پاككردنەوە و چارەسەر كردنی گرفەتەكان

“كێشەكانی دهۆك چارەسەر دەبن”

لە مانگی نۆی ئەمساڵەوە پارێزگای دهۆك خۆی بۆ رووبەرووبوونەوی لافاو ئامادەدەكات و وا بڕیارە پلانەكە كۆتایی مانگی ١١ی ئەمساڵ تەواو بكرێت.

جادەی بارزانی و تاخێ بەرۆشكێ و تاخێ ماسیكێ و گوندی شێخ مامە ئەو شوێنە گرنگانەن لە پارێزگای دهۆگ كە ئەمساڵ پلانی رووبەرووبونەوەی لافاویان تێدا جێبەجێ دەكرێت.

ئەندازایار یونس قسە بۆ میدیازان دەكات و دەڵێت:”ساڵی پێشوو بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەمانتوانی كێشەكانمان چارەسەر بكەین كە زیاتر لە ٥٩٠ كێشەی گەورەمان هەبوو كە بریتین لە نەبوونی بەربەست و خراپی رێگەوبان و نەبونی پێداویستی بۆ پاككردنەوە،بەڵام ئەمساڵ بوودجە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان دابینكراوە و توانراوە لەسەدا ٤٧ی كێشەكان چارە بكەین و تا كۆتایی ساڵی تەواوی كێشەكان چارەسەر دەكەین

ساڵی پار بەهۆی باران و لافاوەوە پارێزگای دهۆك بە بەهای نیو دۆلار زیانی مادیی بەركەوت و  زۆرترین باران لە ناوچەكانی ناو شاری دهۆك و ئامێدی و ئاكرێ روویانداوە، ئەم زانیاریانە پارێزگاری دهۆك پشتراستیان دەكاتەوە