لە دەڤەری مەرگە

بنکەیەکی تەندروستی وەک نەمامگە وایە

ژێوار خدر

بنکەی تەندروستی مەرگە رێک وەک نەمامگە وایە، رۆژانە لێپرسراوی بنکەکە دوای دەوامەکەی خۆی کاتەکانی بۆ خزمەتکردنی باخچەی بنکەکە تەرخان دەکات و خۆی خزمەتی گوڵەکان دەکات.

عومەر ئەبوبەکر، لێپرسراوی بنکەی تەندروستی مەرگە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “پێویستە گرنگی بە ژینگەی کار بدری، هەر بۆیە رۆژانە خۆم دوای تەواو بوونی کارەکەم خزمەتی باخچەی بنکەکە دەکەم.

وتیشی، ئێستا ئێرە بەهۆی جوانی باخچەکەیەوە بووە بە ناوەندێکی کۆمەڵایەتی و خەڵکی ناوچەکە بۆ بەسەر بردنی کاتەکانیان لێرە کۆدەبنەوە، ئەوە جگە لەوەی لە رووی دەروونیشەوە کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر ئەو نەخۆشانەی سەردانی بنکەکە دەکەن.

داواشی کرد، هەموو کەسێک لە ئاستی خۆیەوە، چ لە شوێنی کارەکەی بێت یان ماڵەکەی گرنگی بە ژینگە و زیادکردنی رێژەی سەوزایی بدات.