945 هەزار دۆنم زەوی کراوە بە گەنم

لەپارێزگای دهۆک 65%ـی بەرهەمی گەنمی دێمی شین نەبووە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە پارێزگای دهۆک ئەمساڵ 65%ـی بەرهەمی گەنمی دێمی شین نەبووە و لەناوچووە، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆکیش دەڵێت، گەنمی دێمی سنووری قەزاکانی سێمێل و شێخان و بەشێکی بەردەڕەش و ئاکرێ شین نەبووە.

ئەمساڵ، به‌هۆى كه‌مبارانییه‌وه‌ بەرهەمی گه‌نم له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك کەمی کردووە و زیان بە جوتیاران گەیشتووە و بەتایبەت ئەوانەی گەنمی دێمیان چاندووە لە سنووری قەزاکانی سێمێل و شێخان و بەردەڕەش.

ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، کەمی بارانبارین کاریگەریەکی زۆری لەسەر بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی پارێزگای دهۆک هەبووە و 65%ـی گەنمی دێمی شین نەبووە و نادروێنەوە.

وتیشی، بۆ ئەمساڵ لە پارێزگای دهۆک 945 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم چێندراوە، كه‌ 645 هەزار گەنمی دێمی یە و 300 هەزار دۆنم پشت بە سیستەمی ئاودێری بیر و بەنداو ده‌به‌ستێت.

بە وتەی بەڕێوەبەرەکە، بەشێک لە گەنمی دێمی 35% لە قەزایەکانی بەردەرەش و ئاکرێ و ئامێدی دەدروێنەوە، هەروەها لە سنووری قەزای دهۆک و ئامێدی ئەو جوتیارانەی گەنمەکەیان پشتی بە سیستەمی ئاودێرێ بیر و بەنداو بەستووە، مانگێکی دیکە دەست بە دورینەەوە دەکەن.

ساڵى پار لە پارێزگای دهۆک نزیکەی 500 هەزار تۆن گەنم بەرهەم هاتبوو بەڵام ئەمساڵ پێشبینی كشتوكاڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ دووهێند کەمتر بێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

بەرهەمی گەنمەشامی لە دهۆک روو لە کەمبوونە

بەرهەمی گەنمەشامی لە دهۆک روو لە کەمبوونە