چەندین رێنمایی خراوەتەڕوو
تەندروستی دەم و ددان بەشێکی گرنگی تەندروستی گشتی و جوانی روخسارە
+964
جێگر مەحمود
تەندروستی دەم و ددان بەشێکی گرنگی تەندروستی گشتی و جوانی روخسارە زۆر پرسیار هەن سەبارەت بە چۆنیەتی پاراستنی ددانەکانمان و چارەسەری کێشەکان لەم بابەتەدا بە سوود وەرگرتن لە رێنماییەکانی دکتۆر هێمن چۆمانی پزیشکی ددان وەڵامی چەند پرسیارێکی باو دەدەرێتەوە.
دکتۆر هێمن چۆمانی پزیشکی ددان ئاماژەی بەوەکردووە، ئازاری ددان هەمیشە مانای کلۆربوون نییە هەوکردنی پووک و هەستیاری یان شکانی ددانیش دەبنە هۆی ئازار چارەسەری ڕەگ (دەمار بڕین) کاتێک پێویستە کە مۆخی ناو ددانەکە (دەمار و بۆری خوێن) تووشی هەوکردن یان مردن بێت.
دەشڵێت، باشترین رێگا بۆ پاراستنی ددانەکان بریتییە لە شوشتنیان لانیکەم دوو جار لە رۆژێکدا بۆنی ناخۆشی دەم زۆربەی کات پەیوەندی بە پاکڕانەگرتنی دەم و ددان کلۆربوون یان نەخۆشی پووکەوە هەیە سپیکردنەوەی ددان لەژێر چاودێری پزیشکدا بەگشتی سەلامەتە هەروەها باسی هۆلیۆد سمایلی کرد گوتی هۆلیود سمایل پێویستیە نەک جوانکاری ئەگەر کەسێک پێویستی نیە با جوانکاری نەکات هەروەها باسی چاندنی ددان کرد.