ژماره‌یه‌ك ماسی راوكراویشیان لێ‌گیرا
له ئاوى سیروان ده‌ست به‌سه‌ر 22 تۆڕى ماسیگرتندا گیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوه‌بەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى 22 تۆڕى ماسیگرتنى له راوچییه‌كان راگه‌یاند و ده‌شڵێت، ژماره‌یه‌ك ماسی راوكراویشیان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتوون.
له بنكه‌ى چاودێری ئیمامی زامنى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه مەفرەزەیەکیان بۆ چاودێریكردنى دەریاچەی سیروان ده‌ركرد، به‌ڵام ده‌بینین چه‌ندین تۆڕى ماسی گرتن داندراونه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ركاوه، لە سنوری چەمی زمکان و چەمی لێـڵە دەستیان به‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه ماسیانه‌دا گرتووه كه ژماره‌یان 22 تــۆڕه.
19 ماسیشیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتوون كه به تۆڕه‌كانه‌وه وه‌بووبوون.
پۆلیسی دارستان باس له‌وه ناكات كه هیچ كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردبێت به‌ڵام ئاماژه به‌وه كراوه كه ده‌ستیان به گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی كردووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م كاره‌یان كردووه.