تەنیا رووفاتی 106 کەسیان دۆزراوەتەوە

“نزیکەی 600 منداڵ لە سەربازگەی دووبز لەبرسا گیانیان لەدەستداوە”

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە قۆناغی سێ و چواری ئەنفال نزیکەی 600 منداڵ لە سەربازگەی دووبز لەبرسا گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش تەنیا رووفاتی 106 کەسیان دۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4.5.2025  ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەشداری مەراسیمێکیان کرد لە گۆڕستانی منداڵانی ئەنفال لە قەزای دووبز، هێمن حەسیب چالاکەوانی بواری ئەنفال و جینۆساید بە 964ـی وت، “کاتی خۆی سەربازانی رژێمی لەناوچووی بەعس لە تۆپزاوە، ژن و منداڵەکانیان جیا کردووەتەوە و هێناویان بۆ سەربازگەی دووبز، لەوێ نزیکەی هەشت مانگ زیندانی کراون، بەهۆی برسێتی و نەخۆشی 400 بۆ 600 منداڵ گیانیان لەدەستداوە، دواتر تەرمەکانیان دراوەتە خەڵکی ناوچەکە و لە گۆڕستانی دووبز بەخاکسپێردراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا توانراوە تەنیا تەرمی 106 منداڵ بدۆزرێتەوە و روفاتەکانیان بهێندرێتەوە بۆ مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ و روفاتی زیاتر لە 400 منداڵیش ماوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە ناسڕییە بەڵگەكانی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەن?...

لە ناسڕییە بەڵگەكانی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال نمایش كران