ماتۆڕسوارن و ته‌قه‌یان كردووه‌

پۆلیس چوار كه‌سی بێزاركه‌رى له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیركرد

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی گه‌رميان ده‌ستگیركردنى چوار كه‌سی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، ئه‌وان به‌ ته‌قه‌كردن خه‌ڵكیان بێزار كردووه‌.

كه‌مێك پێش ئێستا عەقیدی مافپەروەر  عه‌لی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوای ئەوەی شەوی رابردو لە گەڕەکی شەهیدان و ئازادی و ئاوارەکانی قەزای کەلار دوو تۆمەتبار بە ماتۆڕسکیل لە نێو شار دەسوڕانەوە و بە چەکی جۆری کلاشکۆف تەقەیان دەکرد و بوبوونە هۆی دڵەڕاوکێ و بێزارکردنی هاوڵاتیان و مەترسیان لەسەرگیانی هاوڵاتیان دروست کردبوو بەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و دەست بەسەر چەک و ماتورسکیلەکانیشاندن گیراوه‌.

وتیشی “تۆمه‌تباره‌كان چوار كه‌سن و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 495 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردووش لەسەرهەمان تۆمەت پۆلیس دوو تۆمەتباری دیکەی دەستگیرکرد و بەهەمان مادە بەندکراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.