لە رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان لادانی کاتی هەیە - وێنە؛ هاتوچۆی گەرمیان
ئاڕاستەی هاتن بۆ کەلار کراوەیە
لە رێگەی کەلار بۆ دەربەندیخان لادانی کاتی هەیە و ئاگاداربن
964+
ئەحمەد مستەفا
لە نێوان کەلار و دەربەندیخان لادانی کاتی هەیە، باشترە کە چوون بەو رێگەیدا لە نزیک گوندی ئاوەخێری بۆ بان خان ئاگادار بن و رێگەکەدا دەبێت بە یەک ساید.
هاتوچۆکردن دەکەوێتە ئاڕاستەی هاتن بۆ کەلار.
هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا لە پێگەی خۆی ئەمڕۆ شەممە 3.5.2025 دەڵێت، سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە لە ئێستادا رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان لە نزیک گوندی ئاوە خێری دەبێت بەیەک ئاراستە، تا گۆندی بان خان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەیەوێت، شۆفێران ئاگاداری دۆخەکە بن و دەڵێ، هاتوچۆکردن دەکەوێتە ئاراستەی هاتن بۆ کەلار، تکایە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن، تاکو بەدووربن لەرووداوی نەخوازراو.