دهۆک

هەڵپەڕکێى کوردەواری بە دەنگى تۆپباران

964+

وریا فەتاح

لە سەیرانى گوندى پەرجى لە دەڤەرى نهێڵى سنوورى پارێزگاى دهۆک، لەوکاتەى دانیشتوانى گوندەکە سەرگەرمى شایى و هەڵپەڕکێن تورکیا تۆپبارانى ئەو ناوە دەکات، بەڵام ئەوان گوێى پێنادەن و لە شاییکردن بەردەوام دەبن.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى بە 964ـى وت،”لە کاتێکدا دوێنێ 2ـى ئایارى 2025، دانیشتووانى گوندى پەرچێ لە سەیران بوون و دواى نانخواردن دەستیانکردووە بە شایى و هەڵپەڕکێ، بەڵام لەو کاتەدا تورکیا بۆردومانى رووبارى سپناى کردووە، کە چەند سەد مەترێک لێیانەوە دوور بووە”.

وەک باسى کرد، دانیشتووانى گوندەکە گوێیان بە بۆردومانەکە نەداوە و بەردەوامبوون لە شایى و هەڵپەڕکێ، لەولاشەوە تورکیا بەردەوام بووە لە تۆپباران، بەمشێوەیە شایى و هەڵپەڕکێ و دەنگى بۆمباران تێکەڵاوى یەکترى بوون.

منداڵانی گوندی گوهەرزێ لەگەڵ دەنگی شەڕ و تۆپباران یاری...

منداڵانی گوندی گوهەرزێ لەگەڵ دەنگی شەڕ و تۆپباران یاریی بە ئاگر دەكەن