پەیوەندى بە ژمارە 100ـەوە بکەن
هێڵی گەرمی بەرگریی شارستانیی سلێمانی وەستا
964+
دیلان محەمەد جەزا
گرفت لە هێڵی گەرمی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دروست بووە و هاوڵاتیان بۆ کاری پێویست دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە 100ـەوە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964ـى وت، “کەمێک لەمەوبەر گرفت لە هێڵی گەرمی بەرگریی شارستانی دروست بووە 115، بۆ هەر کارێکی پێویست هاوڵاتیان پەیوەندی بکەن بە ژمارە 100ـەوە”.
باسی لەوەکرد، ئێستا کاری تێدا دەکرێت و لە نزیکترین کاتدا دەخرێتەوە کار.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح