پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە

ئەمڕۆ و سبەینێ تاوەباران دەبارێت

964+

وریا فەتاح

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و تاوەباران دەبارێت.

پێشبینییەکان بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوون، ئەوەى تایبەتە بە کەشى ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لەزۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێ جار هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئاشکراشى کردووە، پلەکانى گەرما 2 تا 4 پلەى سێلیزى بەراورد بە دوێنێ، نزم دەبنەوە.

لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەی یەکشەممە، کەشناسى ئاشکراى کردووە، هاوشێوەى ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێ جار هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

بەرزترین پلەکانى گەرما بۆ سبەینێ یەکشەممە بەم شێوەیەیە:

هەولێر : 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی

دهۆک : 30 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

سۆران : 28 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان :36 پلەی سیلیزی

بارانبارین بەردەوام دەبێت و کەشەکە فێنک دەبێت

بارانبارین بەردەوام دەبێت و کەشەکە فێنک دەبێت