تڕێلەیەک کارەساتی نایەوە
نۆ کەس لە نزیک بازگەی تاسلوجە بریندار بوون
+964
ژووری هەوال
بارهەڵگرێک لە بەرزاییەکەی تاسڵوجەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و پێنج ئۆتۆمبێلی شێلا و نۆ کەسیشی بریندار کرد.
سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964 وت، تڕێلەیەک لە بازگەی تاسڵوجەوە هاتووەتە خوارەوە و کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و خۆی کێشاوە بە پێنج ئۆتۆمبێلدا.
وتیشی، لە رووداوەکەدا نۆ کەس بریندار بوون و بەشێکیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
سامان نادر، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964 وت، لەلایەن تیمەکانیانەوە سێ بریندار رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون.