
دوای خستنە بازاڕی بڕێکی زۆر دۆلار بەهای دۆلار جێگیرە
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ دوو شەممە 13.2.2023 لەکاتی کردنەوەی بۆرسەی دراوی کوردستان، نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 149 هەزار و 700 دینار.
دوێنێ یەکشەممە لەکاتی داخستنی بۆرسەدا بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 150 هەزار دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا.
جێگیریی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، لەکاتێکدایە دوێنی 12.2.2023 بانکی ناوەندیی عێراق زۆرترین بڕە دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە بڕەکەی 305 ملیۆن و 406 هەزار دۆلار بوو، ئەمەش بەزۆرترین خستنەڕووی دۆلاری ئەمریکی بۆ بازاڕی عێراق دادەنرێت لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا.
نرخی دراوەکانی دیکە:
100 $ = 149،700 دینار
100 $ = 4،575،000 تومەن
100 $ = 1،920 لیرەی تورکی