دیمەنی نۆرەگرتنی حاجیان -وێنە: ئەرشیفی 964
"زیاتر لە پێنج هەزار حاجیمان دەبێ"
ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یەکەم وەجبەی زیارەتکارانی حەج بەرەو مەککە دەڕۆن
ئەحمەد مستەفا
رۆژی 16.5.2025، یەکەم وەجبەی زیارەتکارانی حەج، لە هەرێمی کوردستانەوە بەرە وڵاتی سعودییە بەرێ دەکەون، ئەمساڵ هەرێمی کوردستان، پێنج هەزار و 136 حاجی دەبێ ئەگەر سەرجەم روکنەکانی حەج بەڕێ بکەن و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە.
بەرنامەی چوون بەمجۆرەیە؛ لە رۆژانی 16/17-42025، حاجیانی هەرێمی کوردستان بەرێگای وشکانی بەرێ دەکەون کە ژمارەیان هەزار و 645 کەسە و و رۆژی 19.5.2025، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرێگەی ئاسمانی لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعوودیە بەرێ دەکەون کە ژمارەیان، سێ هەزار و 491 حاجییە.
هەروەها، رۆژی 19.5.2025، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرێگەی ئاسمانی لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعوودیە بەرێ دەکەون کە ژمارەیان، سێ هەزار و 491 حاجیە، تاوەکوو رۆژی 28.5.2025 گەشتە ئاسمانییەکان بۆ پڕۆسەی حەج بەردەوام دەبێت.
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان بە 964ی وت، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ پێشوازیکردن لە وەرزی حەجی ئەمساڵ کراوە، هەوڵدەدەن باشترین خزمەت پێشکەش بە حاجیانی کوردستان بکەن و ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەج دەکات.
سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان لەبارەی رۆشتنی حاجیان بە رێگەی وشکانی وتی، بەدوو رۆژ گەشت دەکەن بەجۆرێک حاجیانی “پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و گەرمیان”، لە رۆژی 16.5.2025 گەشت دەکەن و حاجیانی “پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ”، لە رۆژی 17.5.2025 بەرەو سعودییە بەرێ دەکەون