بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ
لەمەودوا هەر ئۆتۆمبێلێک دۆستی ژینگە بێت دەکرێت ببێت بە تاکسی
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەمەودوا لێگزیز و رەنج رۆڤەر و جی كلاس دەكڕێتە تەكسی ئەگەر ئەو مەرجانەی تێدا بێت كە 28ی نیسان وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردۆتەو
زەمان جبار ماوەی 35 ساڵە پێشانگای كڕین و فرۆشتنی تەكسی هەیە بۆ 964وتی” ئەم بڕیارە بازاری بەتەواوی راگرتووە ئەمرۆ یەك ئۆتۆمبێلیش نەفرۆشراوە، ئەگەر ئەو بڕیارە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و خاتری كەس نەگیرێ ئەوە لەسودی خاوەن تەكسیەكانە، وە ئەگەر لەمەودوا لێگزیزت بینی تەكسیە لات سەیر نەبێ.”
پەیوەندیدار بەم بابەتە ئەمرۆ چوارشەممە 30.4.2025 هێمن میرانی بەرێوبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ 964وتی” ئەم مەرج و رێنماییانە لە سودی ژینگەیەو بەپێی مەرجەكان ئۆتۆمۆبێل دەكرێتە تەكسی كە دۆستی ژینگەن.”
پێداچوونەوە: ژێوار خدر