بڕیاری وەزارەتی ناوخۆیە

منداڵانی ساوا و بەساڵاچوان نۆرەی کارتی نیشتمانی مەگرن

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئیتر نایەوێت هەر منداڵێکی تازە لە دایک بوو لەگەڵ کەسانی سەروو تەمەن 65 ساڵ، بۆ کارتی نیشتمانی نۆرە بگرن.

وەزارەتەکە، ئەوەی وەک کارئاسانییەک بۆ ئەو دوو تەمەنە جیاوازە بڕیار لێ داوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30.4.2025، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بۆ ئاسانکردنى رێوشوێنەکان دەکردنی کارتی نیشتمانی بڕیاردراوە منداڵانى تازە لەدایکبوو لە کاتى دەرهێنانى تۆمارى لەدایکبوون “بیان الولادە” ببەخشرێن.

هەروەها بڕیارەکە، گەورە ساڵانى سەروو تەمەن 65 ساڵیش دەگرێتەوە، کە لە مەرجى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنیی پێشوەختە بۆ دەرهێنانى کارتى نیشتمانى دەبەخشرێن.

لە بڕیارەکەدا ئەوە باسکراوە، ئەو کەسانە دەتوانن راستەوخۆ روو لە فەرمانگەکانى تایبەتمەند لە سەرتاسەرى عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.

وادەی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی...

وادەی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دواخرا

بە نۆرەی ئەلیتکرۆنی مامەڵەی کارتی نیشتمانی رایی دەکرێ

بە نۆرەی ئەلیتکرۆنی مامەڵەی کارتی نیشتمانی رایی دەکرێ