پارێزگارەكەیان دێتە هەولێر

هەولێر و قەزوین رێككەوتنێكی سێ خاڵییان واژۆ كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

هەردوو پارێزگای هەولێر و قەزوینی ئێران رێككەوتنێكیان لە بوارەكانی وەبەرهێنان، بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و چەند بابەتێكی دیكە واژۆ كرد، پارێزگاری قەزوینیش داوەتی هەولێر كراوە و بڕیارە بێت.

شاندێكی پارێزگای هەولێر بە سەرۆكایەتی ئومێد خۆشناو سێ رۆژە لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانن و تا ئێستا دوو رێككەوتنیان لەگەڵ پارێزگاكانی تاران و قەزوین واژۆ كردووە، كە زیاتر رێككەوتنەكان لە بارەی بازرگانی و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانە.

دوای یاداشتی لەیەكگەیشتن لەگەڵ پارێزگای تاران، ئێوارەی سێشەممە ئومێد خۆشناو و شاندەكەی سەردانی شاری قەزوینیان كرد و لەوێش بازاڕی قەیسەری و شوێنە كولتوورییەكانیان بەسەركردەوە، دواتریش رێككەوتنێكیان لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای شارەكە واژۆ كرد.

دەقی رێككەوتنەكە، وەك راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە، بەم جۆرەیە:

مادەی یەکەم:

هەردوولا رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ ئاسانکاری وەبەرهێنان، ئەنجامدانی بازرگانی، پێشوازیی و ناردنی شاندیی بازرگانی، گواستنەوەی تەکنەلۆژیا، هاوکاریکردن لە پەرەپێدانی بازاڕی کەرتی تایبەت، و ڕێکخستنی پێشانگای هاوبەشی هەردوولا.

مادەی دووەم:

هەردوولا رێککەوتن لەسەر لێکۆڵینەوە و دیراسەکردن لە ئەگەری دامەزراندنی شارۆچکە تایبەتمەندەکان لە بوارەکانی پیشەسازیی، بازرگانی، کشتوکاڵ، گەشتیاری، تەندروستی لە هەردوو پارێزگاکەدا.

مادەی سێیەم:

رێککەوتن کرا کە کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا بەردەوام بن بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەردەوامیدان بە هاوکارییەکان و خستنەڕووی نەخشەڕێگایەک لە هەردوو پارێزگاکەدا.

هەولێر و تاران، لە ململانێی سیاسی و ئەمنییەوە بەرەو پە...

هەولێر و تاران، لە ململانێی سیاسی و ئەمنییەوە بەرەو پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی