ئەنجومەنی راژە لە وەزارەتەکەیان بوون

هەنگاوێک بۆ پێشەوە؛ کۆنووس بۆ سێ یەکەمەکان دەنووسرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

کۆنوسێکى هاوبەش لە نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و ئەنجومەنى راژە ئامادە دەکرێ، ئاماژە بە زەرورەتى دامەزراندنى سێ یەکەمەکان و پێویستیان لە دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەخرێتەڕوو.

ئەم کارە بۆ ئەوەیە لە رێگەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆنووسەکە، ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت، بۆ ئەوەى بودجەى پێویست بۆ دامەزراندنیان تەرخان بکرێ.

ئەوە ئەنجامی کۆبوونەوەیەکی وەزیر ئارام محەمەد و ستافەکەی بوو لە خوێندنی باڵا، لەگەڵ سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی هەرێمی کوردستان و تیمەکەی لە بارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە 964ی وت، ئەمڕۆ سێشەممە 29.4.2025، کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی وەزارەت بەڕێوەبراوە.

بە گوێرەی هەندێک سۆراغی 964، ژمارەی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ساڵانی دەرچوونی ساڵانی 2017 – 2018 تا ساڵانی 2022-2023، زیاتر لە شەش هەزار کەسن.

وتەبێژ وتی، جیاواز لە پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانى زانکۆکانی هەرێمى کوردستان، پرسی فەرمانبەرانی گریبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستى و چەند پرسێکی هاوبەش باس کراون.

39 جارە دەرچووە یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان گرد دەبن...

39 جارە دەرچووە یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان گرد دەبنەوە