بە 100 هەزار حەبەوە

بازرگانێکى گەورەى مادەى هۆشبەر دەستگیر کرا

وریا فەتاح

لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار، بازرگانێکى مادەى هۆشبەر بە بڕێکى زۆر مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکرا.

ئاژانسى دەنگوباسى عێراق بڵاویکردەوە، لەلایەن دەستەیەکى حەشدى شەعبییەوە بە هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایش و فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى ئەنبار، توانیان لە ئۆپەراسیۆنێکى تایبەتدا بازرگانێکى مادەى هۆشبەر لە قائیم دەستگیر بکەن.

وەک باسکراوە، لەگەڵ دەستگیرکردنیدا بڕى 100 هەزار حەب و بڕێکى زۆر حەشیش دەستى بەسەرداگیراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار لەگەڵ ئەو مادانەى دەستى بەسەرداگیراوە، رادەستى لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون و رێکارى یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.