شەقامی قڕگەی سلێمانی رووناک کرایەوە - وێنە؛ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
بە 100 عەموود
شەقامی قڕگەی سلێمانی رووناک کرایەوە
964+
شۆڕش قادری
شەقامی قڕگەی سلێمانی بە 100 عەموود رووناک کرایەوە، ئیدی شەوان تا بەرەبەیان وەک رۆژی رووناک وایە و خوا دایناوە پیاسەی تێدا بکەی.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، شەوی رابردوو، پرۆژەی رووناککردنەوەی شەقامی شێخ سەلام کە بە قڕگە ناسراوە، لەلایەن سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی کراوەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان و بریتییە لە راکێشانی 2.8 کم تۆڕی رووناکی و دانانی 100 ستوون و 225 پێکهاتەی رووناکیی 150 واتی و خزمەتێکی زۆر بە گەڕەکە دەگەیەنێت.