چەقەڵێک لەناو قوتابخانەیەکی هەولێر گیرا - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
بووە میوانی ئاژەڵە بێلانەکان
چەقەڵێک لەناو قوتابخانەیەکی هەولێر گیرا
شۆڕش قادری
لەناو قوتابخانەیەکی هەولێر چەقەڵێک گیرا و بووە میوانی ئاژەڵە بێلانەکانی پایتەخت.
ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ دووشەممە 28.4.2025 لەلایەن قوتابخانەی ئامەدی بنەڕەتی لە گەڕەکی نەورۆز ئاگادار کراینەوە کە ئاژەڵێک چووەتە ناو قوتابخانەکە، راستەوخۆ تیمەکانی کۆکردنەوەی ئاژەڵە بێلانەکان چوونە شوێنەکە و ئاژەڵەکەیان گرت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئاژەڵە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت (Jackal)کە پێدەچێت هەمان چەقەڵی خۆمان بێت و دوای گرتنی، گوازراوەتەوە بۆ شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەکانی هەولێر.