دەبێت کەموکرتی لیستی موچەیان چاک بکرێت

وارسی شەهیدانی هەڵەبجە ئاگادار کرانەوە 

964+

توانا نەقی

وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە بەزوووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان بکەن بۆ مەبەستی چارسەرکردنی لیستی موچەکانیان.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی هەڵەبجە بڵاویکردەوە،  بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەموکورتییەکانی لیستی مووچە ئاگاداری وارسی شەهیدانی سەنگەر، هاوڵاتی، جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی سەردانیان بکەن.

دەشڵێت، ئەوە بۆ ئەو کەسانەیە کە سەردانیان نەکردوون لە ماوەکانی پێشوو، تاوەکو کەموکورتییەکانیان چارەسەر بکەن.

دەبێت ئەم پێداویستیانەش لەگەڵ خۆیان ببەن:

– کۆپییەکی کارتی نیشتمانی و کۆپیەکی هەویەی شەهیدان لەسەر یەک وەرەقە.

–  ناوی سیانی دایکی شەهید

–  ناوی چواری  وارس

–  ناوی چواری شەهید

ئاماژە بەوەشکراوە، “هەرکەس سەردانمان نەکات موچەکەی رادەگیرێت دواجار خۆی بەرپرسیارە”.

موچەی خانەنشینی پێشمەرگە و وارسی شەهیدان لە دەربەندیخ...

موچەی خانەنشینی پێشمەرگە و وارسی شەهیدان لە دەربەندیخان ئامادە نییە