کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی لەگەڵ ئەردۆغان - وێنە: سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا
ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە
حکومەتی تورکیا لەسەر چەکدانانی پەکەکە کۆدەبێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ کابینەی حکومەتی تورکیا کۆببێتەوە و گفتوگۆ دەکات لەسەر پرسی چەکدانانی پەکەکە و دوایین هەنگاوەکانی ئەو پرۆسەیەی چەند مانگێکە دەستیپێکردووە.
بەگوێرەی میدیای تورکیا، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی کۆنگرەی چاوەڕوانکراوی پەکەکە و رێکار و هەنگاوەکانی دوای کۆنگرەکە دەکرێت، هاوکات باس لە کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی پارتی دەم و یڵماز تونچ، وەزیری داد دەکرێت کە هەفتەی رابردوو ئەنجامدرا.
رۆی 27ی شوباتی 2025 پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان لە لایەن شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی خوێندرایەوە و تێیدا ئۆجەلان داوای لە پەكەكە كرد، كۆنگرە بكەن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە و چەك دابنێن.
مەرجی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ دانانی چەک ئەوەیە، عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت و خۆی سەرپەرشتی کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەکە بکات.