خاوەنی هۆتێلێکی ئاژەڵان لە سلێمانی

“بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی لە کوردستان زیادی کردووە”

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئاژەڵە ماڵیەکانیش شوێنی مانەوە و هۆتێلیان پێویستە و خاوەنی هۆتیلێکی ئاژەڵانیش لە سلێمانی دەڵیت، ئەو کەسانەی سەفەر و گەشت دەکەن ئاژەڵەکانیان لای ئێمە جێدەهێڵن و باشترین چاودێرییان دەکەین بە نرخێکی گونجاو.

دەشڵێت، نرخی مانەوەی ئاژەڵ لە هۆتێلەکەمان بۆ یەک شەو 15 هەزار دینارە و بەوپەڕی بەرپرسیارێتیشەوە چاودێری ئاژەڵەکان دەکەین و ئاگامان لێیان دەبێت تا دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.

بەپێی قسەی خاوەنی هۆتێلی ئاژەڵان، رێژەی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە کوردستان زۆر زیادی کردووە، بەڵام لەبەرامبریشدا کەسانێکی زۆر هەن کە ئاژەڵەکانیان بەڕەڵا دەکەن و پشتگوێینا دەخەن.

باس لەوەش دەکات، پێویستە مرۆڤ بتوانێت بەرپرسیارێتی ئاژەڵەکە هەڵبگرێت ئینجا بڕیاری راگرتنی ئاژەڵەکە بدات، چونکە راسستە لە رووی دەروونییەوە ئاژەڵەکان ئاسوودەییمان پێدەبەخشن، بەڵام ئەرک و خەرجییەکی زۆریان دەوێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر