هێشتا كۆنتڕۆڵ نەكراوە

خواردنگەیەک لە رێگای پیرمام ئاگری گرت

964+

ئەحمەد شەمزین

موقەدەم سەمیر بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی پیرمام بە 964ی راگەیاند، خواردنگەیەك  لە ناوچەی گرینلاند لەسەر رێگای هەولێر – پیرمام ئاگری گرتووە.

وتیشی، تیمی بەرگریی شارستانیی پیرمام و تیمی سێ بنكەی دیكەش خەریكن كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە بكەن، بەڵام هێشتا نەكراوە، چونكە شوێنەكە هەڵدێرە.

نوێكرایەوە  7:00

تا ئێستا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە، ژمارەی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی زیاتر بوون، بەڵام بەهۆی سەختیی هەڵكەوتەی شوێنی خواردنگەكە، هێشتا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

نوێكرایەوە 7:34

ئاگری خواردنگەكەی رێگای هەولێر – پیرمام كۆنتڕۆڵ كرا و كەمێكی تر وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لێدوان بۆ میدیاكان دەدات

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری 964 لە نزیك شوێنی ئاگرەكە، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی زۆر بە خواردنگەكە گەیشتووە.

پێداچوونەوە؛ ئەرسەلان عەبدوڵا

شۆرتی کارەبا ئاگری لە نەمامگەیەکی خانەقین بەردا

شۆرتی کارەبا ئاگری لە نەمامگەیەکی خانەقین بەردا