بە مانگانەى کەمتر لە 42 هەزار

لەمساڵدا کارەباى 24 کاتژمێرى دەگاتە هەموو ماڵەکانى هەولێر، سلێمانى، دهۆک و هەڵەبجە

964+

وریا فەتاح

وەزیرى کارەباى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ لەمساڵدا کارەباى 24 کاتژمێر دەگات بە سەرجەم هاوبەشانیان لە سەنتەرى شارەکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە، دەشڵێت: 65%ـى هاوبەشانى کارەباى 24 کاتژمێرى کەمتر لە 42 هەزار دینارى مانگانەیان بۆ هاتووەتەوە.

کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاد، لە کابینەى نۆ زیاتر لە 1840 مێگاوات کارەبایان زیاد کردووە، پڕۆژەى رووناکیش بەرەنجامى ئەو زیادکردنەیە.

وەک باسى دەکات، لە 2026 سەرجەم هاوبەشانیا لە شاروشارۆچکەکان کارەباى 24 کاتژمێریان پێدەگات.

جەختى لەوەش کردەوە، نرخەکە بەو شێوەیە نییە کە هەندێ کەس باسى دەکەن، بۆ نموونە 65 لەسەدى هاوبەشانیان لە هەولێر لە یەک مانگدا کەمتر لە 42 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.

وەزارەتى کارەبا: سەرکەوتوو بووین لە پڕۆژەى دابینکردنى ...

وەزارەتى کارەبا: سەرکەوتوو بووین لە پڕۆژەى دابینکردنى کارەباى 24 کاتژمێرى