ئۆنسەی 3319 دۆلارە

نرخی زیڕ جێگیرە بەڵام لە بەزریدا ماوەتەوە

توانا نەقی

نرخی زێڕ دوو رۆژە جگیرە و هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و نرخەکەی هەر لە بەرزیدا ماوەتەوە، ئۆنسەیەکی بە 3319 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ ئەمڕۆ یەک ئۆنسەى زێڕ گەیشتووە بە 3319 دۆلار، لە کاتێکد دوێنێ هەمان نرخ بووە و پێرێ 3303 دۆلار بووە و واتە لە ماوەی دوو رژی رابردوو دا نزیکەی 20 دۆلار بەرزتر بووەتەوە.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ یەکشەممەی بەم شێوەیە دیاریى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 788 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 722 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 690 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 590 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.