لە بازگەی زەمەقی هەڵەبجە
بڕێکی زۆر خەیار شۆر و بیبەر دەستیان بەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
لە بازگەی زەمەقی هەڵەبجە دەست گیراوە بەسەر بڕێکی زۆر خەیارشۆر و بیبەردا کە دەویسترا بەبرێتە دەرەوە شار و ساغبکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 26.4.2025 لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجەوە دەستگیراوە بەسەر چەندین تەنەکە خەیار شۆر و بیبەری ژەنگاویدا.
فەلاح نامیق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـی وت، خەیار شۆر و بیبەرەکان ئەوەندە لە ژێرزەمینێکدا هەڵگیرابوون ژەنگیان کردبوو بۆیە ویستوویانە بیبەنە دەرەوەی شار و ساغی بکەنەوە دەستیان بەسەردا گرتووە.
وتیشی، بڕەکەی 135 کیلۆ بووە و پێکهاتووە لە 15 تەنەکە هەر تەنەکەی بایی 50 هەزار دینار بووە.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لە پشکنین دەرنەچوون و شیاو نەبوون بۆ خواردن لە تەپە کوڕە ژێر خاکیان دەکەن و لە ناویان دەبەن، خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکەنەوە.