هۆكاره‌كه‌ى دابه‌زینى ئاوى دوكانه
گۆڕستانێكی نوێ له گوندێكی به‌رى مه‌رگه ده‌ركه‌وت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەهۆی كه‌مبارانى ئه‌مساڵ و دابه‌زینى ئاستى ئاو له ده‌ریاچه‌ى دوكان، گۆڕستانێك له سنوورى به‌رى مه‌رگه ده‌ركه‌وتووه، به‌قسه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى وێنه‌ى گۆڕستانه‌كه‌ى تۆمار كردووه مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ى سه‌ده‌یه‌ك لەمەوبەر.
ئاراس ره‌سوڵ، گه‌نجێكه ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه سه‌روكارى له‌گه‌ڵ ده‌ریاچه‌كه‌ى دوكان و پڕۆژه‌ى ماسییه، بیری دێت كه ساڵانى پێشتریش له‌كاتى دابه‌زینى ئاوه‌كه ئه‌و گۆڕستانه ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ده‌ڵێت “ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ى وه‌كو ئه‌مساڵ نییه”.
ئاراس به 964 ـى وت “ئه‌و شوێنه‌ى گۆڕستانه‌كه‌ى لێ ده‌ركه‌وتووه ده‌كه‌وێته شوێنێك پێى ده‌ڵێن ده‌شتى عاره‌بان له گوندى مامه‌نداوه، له سنوورى ناحیه‌ى بنگرد”. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاراس هه‌یه‌تى، پێش دروستكردنى به‌نداوه‌كه‌ى دوكان ئه‌و گونده ئاوه‌دانى تێدابووه و مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ى سه‌ده‌یه‌ك.