"پەکم کەوتووە لە گۆرانییە"

عوسمان هەورامی باسی تەندروستی خۆی بۆ 964 دەکات

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند عوسمان هەورامی باسی لە تەندروستی خۆی کرد بۆ 964 و وەک خۆی دەڵێت، زۆر باش نییە و پەکی کەوتووە لە هونەر و گۆرانی وتندا.

ئەمڕۆ شەممە 26.4.2025 و لە میانی بەڕێوەچوونی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی بلە لە سلێمانی، عوسمان هەورامی هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری کورد قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “زیاتر لە هەزار ئاواز و گۆرانیم هەیە، بەنیازیش نیم بەردەوام بم، چونکە دەمێکە پەکم کەوتووە لە گۆرانییە”.

عوسمان ‌هەورامی رەزامەندی خۆیشی لە دونیای ئێستای گۆرانی و مۆسیقای کوردی دەربڕی و وتی، “بەشی خۆی باشە”.

عوسمان هەورامی هونەرمەندێکی ناسراوە بۆ هەموو کورد و خاوەنی سەدان گۆرانی و ئاوازی رەسەنی کوردییە، بەڵام ماوەیەکە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی، وازی لە هونەرەکەی هێناوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

"کاری هونەری ئاسان نییە و ماڵی کوردان هونەرمەندانی تاراوگە کۆدەکاتەوە"