لهۆنی؛ کاری راستەقینەم هونەری مناڵانە

“دەبێت منداڵ گوێ لە گۆرانییەک بگرێت کە تایبەت بە خۆی بێت”

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ سلێمانی ئاوێزانی دەنگی منداڵان بوو، چەندین گۆرانی و موزیکی نوێی تایبەتیان پێشکەش کرا.

مۆفەق عارف لهۆنی مامۆستای موزیک بە 964 وت، بەردەوام کاری نوێ بۆ منداڵان بە ئەنجام دەگەیەنێت، لەبەر ئەوەی پێویستە منداڵان کاری تایبەت بە خۆیان هەبێت و گۆرانی و موزیکی تایبەت بە خۆیان هەبێت.

باسی لەوەکرد، لە ڕۆڵ بینی لە درامای گەردەلول هەندێک لە منداڵان لێی ترساون، بەڵام کەشێکی هونەری بۆ دروستکردون بۆ ئەو منداڵانە و توانیویەتی بیریان بباتەوە.

وتیشی؛ کاری راستەقینەی من گرنگی دانە بە هونەری مناڵان نەک بەشداریکردن لە دراما.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن