هەواڵەکان

لەدایكبووانی 2007 بڕۆن خۆتان بۆ هەڵبژاردن تۆمار بكەن


ژووری هەواڵ

سڵاو، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە رێگەی تۆڕی 964ەوە داوا دەكەن، گەنجانی لەدایكبووی 2007، كە ژمارەیان لە ملیۆنێك دەنگدەر تێپەڕیوە، سەردانی نزیكترین ناوەند بكەن بۆ نوێكردنەوەی داتاكانیان و تۆماركردنیان لە ئامێرەكانی كۆمسیۆن بە شێوەی بایۆمەتری وەك مافێكی خۆیان، بۆ ئەوەی بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بكەن.

تەرمی ئەو خێزانە كوردەی هەولێر، كە دوێنی لە رووداوێكی هاتوچۆ لە رێگای بەغدا گیانیان لەدەست دا، گەڕێندرانەوە هەولێر، كەسوكاری ئەو خاوەن بارهەڵگرەی رووداوەكەشی كرد، لەگەڵ تەرمەكان هاتوونەتە هەولێر.

رێگای پردێ – كەركوك وەك سێگۆشەی بەرمۆدا و رێگەی نوێی مەرگی لێهاتووە و ئەمڕۆش رووداوێكی دیكەی ناخۆشی هاتوچۆی تێدا تۆمار كرا، كە چاو باوەڕ ناكات ئۆتۆمبێلە چۆن كەرتوپەرت بووە.

لە دەریاچەی دوكان كار بۆ پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان و داکۆکیکردن لە ژینگە دەكرێت، ئەویش بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵی بەھێزکردنی کوردستا، كە تێیدا چەندین چالاكی و كاری جیاواز بەڕێوەدەچێت.