دوانیوەڕۆ روویانداوە

دوو ئاگر لە حاجیاوا بەبێ زیانى گیانى کۆنتڕۆڵکران

964+

وریا فەتاح

ئەم دوانیوەڕۆیە، دوو ئاگر لە مەیدان و بازاڕى حاجیاوا روویانداوە، بەڵام تیمەکانى بەرگرى شارستانى خێرا گەیشتوون و کۆنتڕۆڵیان کردووە.

ئەمڕۆ هەینى 25.4.2025، لەسەر کەوتنەوەى ئاگرەکان، 964 پەیوەندى بە بنکەى بەرگرى شارستانى حاجیاوا کرد و کارمەندى ئێشکگر وتى،”دواى نوێژى عەسر ئاگرێک لە مەیدانى حاجیاوا کەوتووەتەوە، بەڵام دەرەوەى کەپر و دوکانەکان بووە و بەزوویى تیمەکانمان گەیشتوون و کۆنتڕۆڵیان کردووە”.

وەک باسى دەکات، هەر دواى ئەو ئاگرە لە ناوبازاڕیش لە بوونى ئاگرێک ئاگادار کراونەتەوە و تیمەکانیان بە زوویى گەیشتوون و ئەویشیان کوژاندووەتەوە.

“ئاگرى دووەم، لە ناو بازاڕ نزیک مزگەوتى زودیان لە ماڵێک کەوتووەتەوە کە خوارەوەى مارکێت بووە، سەرەڕاى ئەوەى چەند کەلوپەلێکى ماڵەکە سووتاون، بەڵام کۆنتڕۆڵکراوە”.

ئاشکراشى کرد، هەردوو ئاگرەکە بەبێ زیانى گیانى کوژێندراونەتەوە.

مەیدانی حاجیاوا ئاگری گرت

مەیدانی حاجیاوا ئاگری گرت